زاخۆ.. کەسێك باوكى خۆی کوشت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی پۆلیسی زاخۆ راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی روویداوه و كێشه‌كه‌شیان په‌یوه‌ندی به پاره‌وه هه‌بووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كوڕه‌كه به چه‌ند گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی باوكی بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، بكوژه‌كه وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه و دوای رووداوه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و ئێستاش هێزه‌كانی پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
