نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ فەرەنسا پەرەپێدەدەین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کۆنسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەولێر ئاماژەیکرد بە رۆڵی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی هەولێر- بەغدا کە لە ئەنجامدا هەردوولا توانییان هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان بنێن.
نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی فەرەنسا لە پێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.
کۆنسوڵی گشتیی فەرەنساش لە هەولێر سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و یارمەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دووپاتکردەوە و هەروەها تیشکی خستەسەر سەردانی چاوەڕوانکراوی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
