ئاواره‌كانی شنگال په‌نا بۆ كڕینی خانوو و زه‌وی له دهۆك ده‌به‌ن
خالد عه‌بدو، خاوه‌ن نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئاواره‌كانی شنگال نه‌بوونایه، بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و زار زۆر لاواز ده‌بوو، چونكه زۆربه‌ی كڕیارانی خان‌و و زه‌وی خه‌ڵكی شنگالن.
له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی ئێزیدی له‌و ناوچانه‌وه روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، كه ناوچه‌كانیان نه‌كه‌وته به‌ر شاڵاوی داعش و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و خانوو و زه‌وییه‌كانیان به خه‌ڵكی شنگال فرۆشت، له به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی شنگال ماڵ و موڵكیان له ناوچه‌كه‌یان هه‌رزانفرۆش كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه ئارامه‌كانی پارێزگای دهۆك نیشته‌جێ ببن، بۆیه ئێستا زۆربه‌ی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگاكانی ئێزیدینشینی وه‌ك شاریا و باعه‌درێ خه‌ڵكی شنگالن.
