مەسرور بارزانی: پشتگیریی لە هەر هەنگاوێك دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا
هاوسەرۆکی HDP، سزایی تەمەللی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و هیوای خواست، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بگێڕێت. گوتیشی پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، کە شەڕو وێرانکاری لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە و پشتگیریش لە هەر هەنگاوێك دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی دیموکراسی و گفتوگۆی ئاشتیانە باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
