عەلی باپیر لە هەوڵی گەڕاندنەوەی سەرکردە ناڕازییەکان شکست دەهێنێت
بەپێی زانیارییەکان، بە ئاگاداریی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، هەوڵی ڕازیکردن و گەڕاندنەوەی سەرکردە ناڕازییە دەست لەکار کێشاوەکان لەنێو کۆمەڵی ئیسلامی دراوە، بەڵام هەوڵەکان بێئەنجام بوون.
لەمبارەیەوە سه‌لیم كۆیی، ئه‌ندامی دەست لەکار کێشاوەی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: "ئه‌وه بڕیارێکە و دراوە، ئه‌وانیش ئازادن وه‌ك حزب چی ده‌كه‌ن".
لەلایەن خۆشیەوە زانا سه‌عید رۆستایی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ و سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه ڕایگەیاند: "باوەڕ ناکەم ئه‌و براده‌رانه بۆ ناو كۆنگره بگەڕێنەوە، ئەم پرسه كۆتایی هاتووه و ده‌ستیان له حزب كێشاوه‌ته‌وه".
ئەمە لە کاتێکدایە، رووپاك ئه‌حمه‌د، ئەندامی فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان، ڕایگەیاند: "سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و سه‌ردانی ناڕازییەکانی كۆمه‌ڵی كردووه، به‌ڵام تائێستا ده‌رئه‌نجام دیارنییه".
لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەک سەرکردە و سەرۆک فراکسیۆن و دەیان کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەستیان لەکار کێشایەوە کە هۆکارەکەی بۆ ناوخۆیی حزبەکە و دەسەڵاتەکانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەگەڕێتەوە.
باس‌نیوز
