عەلی حەمە ساڵح "هەنگاوێکی گرنگ"ی ئەنجومەنی وەزیران لە بواری دارایی ئاشکرا دەکات
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە نووسینێکدا بەناوی (هەنگاوێکی گرنگ) ئاشکرای کردووە، دوای ورووژاندنی دۆسیەی بەرهەمە نەوتییەکان و قۆرخکاری، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بڕیاری بەدواداچوون و هەڵوەشاندنەوەی هەر بڕیارێکیان داوە کە بۆ قۆرخکاری و خزمەتی یەک کۆمپانیا بێت.
جەختیشی کردووەتەوە کە بەپێی بڕیارەکە، دەرفەتی وەک یەک بە هەموو کۆمپانیایەک دەدرێت، “ئه‌و بابه‌تانه‌ش که ئه‌رکی حکوومه‌ته و داهاتی بۆ حکوومه‌ته و دراوه به کۆمپانیا، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ دەکرێت”.
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بە مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندرووستیی هاووڵاتییان کردووە و ئاشکرای کردووە کە ماددەکانی (کۆندێنسەیت و پترۆکیمیاوی) لە چەند شوێنێکی وەک تانجەڕۆ تێکەڵی یەکتر دەکرێن و بە ناوی بەنزین دەفرۆشرێنەوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەم ماددانە هۆکاری سەرەکیی درووستبوونی نەخۆشیی شێرپەنجەن، به تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش “به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر”.
لە کۆتاییدا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نووسیویەتی: “ئه‌م هه‌نگاوه و به‌ده‌مه‌وه هاتن و ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارێکی گرنگ بۆ ئێمه جێگای ته‌قدیره. سه‌رۆکی حکوومه‌تیش ڕای گەیاندووە، گه‌نده‌ڵی له که‌س قەبووڵ نەکرێت و ئێمه‌ش چاودێرێکی جددی ده‌بین”.
باسنيوز
