خێرخوازانی كورد لە خورماتوو نەخۆشخانەیەكیان دروست كرد
دوای ئەوەی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتییانی گەڕەكی "رزگاری"ی خورماتوو گلەیی ئەوەیان دەكرد كە نەخۆشخانە لە سنووری گەڕەكەكەیان نییە کە یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی خورماتوو و ئاسان نییە بۆیان بڕۆنە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو كە زیاتر دەكەوێتە سنووری ناوچەیەكی توركمانی شیعە و لەو سنوورە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لیێە، بۆیە كۆمەڵێك خێرخوازی كورد بڕیاریان دا نەخۆشخانەیەك لەو گەڕەکە دروست بكەن.
پاشان دەست كرا بە دروستكردنی نەخۆشخانەكە و ئێستاش تەواو بووە و ئامادەیە بۆ كردنەوە.
ئەو هەنگاوەی خێرخوازان كە لەبری حكوومەت ئەو نەخۆشخانەیان دروست كردووە، دانیشتوانی خورماتوو بەرزی دەینرخێنن.
باسنيوز
