ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کرایەوە

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کرایەوە
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر ئاگادارییەکی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی قۆناغی بنەڕەتی خوێندنی ساڵی 2018 - 2019 بڵاو کردەوە.

لە ئاگادارییەکەی پەروەردەی شارباژێر، تێیدا سەرجەم ئەو مامۆستا وانەبێژانەی قۆناغی بنەڕەتی ساڵی 2018 - 2019 لە سنووری پەروەردەکەیان وانەبێژبوون ڕۆژی سێشەممە 10/9/2019، سەردانی بەشی خۆیەتی و میلاک بکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی وانەبێژیان بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی وانەبێژییان پێویستە رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی یان (کارتی نیشتمانی)، پشتگیری قوتابخانە و دوو وێنەی کەسێتی لەگەڵ خۆیان بهێنن.











باسنيوز
Top