کاتی دەسپێکردنی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیەندرا

 کاتی دەسپێکردنی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیەندرا
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئاشکرای دەکات ٢١ی ٩ی٢٠١٩ یەکەم رۆژی دەسپێکردنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکانە بۆ خوێندنی ساڵی٢٠١٩ -٢٠٢٠.



لەمبارەوە ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاند: "بریارە ٢١ی ٩ی٢٠١٩ یەکەم رۆژی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت لە زانکۆ پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان".



سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین گوتیشی: "ئامادەکاریی تەواو بۆ دەسپێکردنی پرۆسەی لە کوردستان کراوە".



پێشتریش سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ئاشکرای کردبوو لە زانکۆی سلێمانی٢١ی ٩ی٢٠١٩ یەکەم رۆژی دەسپێکردنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت.





باسنیوز
Top