هەڵمەتی دوورخستنەوەی بەرپرسانی ئەمنیی کورد لە کەرکووک دەستی پێکردووەتەوە
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک ئاماژه به‌وه ده‌کات، دۆخی ئه‌منیی شاری که‌رکووک ”زۆر خراپه“ و ئێستاش جارێکی دیکە هەڵمەتی دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسه ئه‌منییه‌کانی کورد له‌و شاره دەستی پێکردووەتەوە.
عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ڕاگەیاند: ره‌وشی که‌رکووک له‌وپه‌ری خراپی دایە، به‌تایبه‌تیش له قه‌زا و ناحیە‌کان و چه‌کدارانی داعش به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه دەسووڕێنەوە و ئه‌کتیڤن و کاری خۆیان به‌شێوه‌ی پارتیزانی ده‌که‌ن“.
ڕوونیشی کردەوە کە شانه نووستوه‌کانی داعش له ناوەڕاست و خوارووی کەرکووکەوەن و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانیش خه‌ڵکی ئه‌و شاره نین و له ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه هاتوون، بەو هۆیەوە خه‌ڵکی هاوکارییان ناکەن، لە کاتێکدا چه‌کداری داعش شاره‌زایی باشیان له‌و ناوچه‌یە هه‌یه.
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرای کرد کە ئێستا تەنیا چەند پۆستێکی کەمی ئەمنی بەدەست کوردەوە ماوە لە کەرکووک، چونکە پێشتر زۆرینەی بەرپرسانی ئەمنیی کورد لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە.
گوتیشی: ”ئیستا هه‌ڵمه‌تی دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسانەش ده‌ستی پێکردووەتەوە و له‌شوێنیان کەسانی عه‌ره‌بیان داناوه، بەتایبەتیش کەسانی سەر بە هۆزی جبوور دانراون که ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌منیی کەرکووک ناکات“.
لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کەرکووک و ناوچەیەکی فراوانی کوردستان، لە ئەنجامی خیانەتی گرووپێکی نێو لایەنێکی سیاسیی کوردستانی، کەوتنە دەست میلیشیاکان و هێزەکانی عێراق، لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا، هەڵمەتێکی چڕی بەعەرەبکردن دەستی پێکردووە کە هەنگاوی یەکەمی خۆی لە لادانی بەرپرسانی کورددا دەبینێتەوە.
باس‌نیوز
