ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەك بە کوردستان24ی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی بودجە و دارایی و نەوت و غاز دەکرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پەرلەمانتارانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بەشداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دەبن.
K24
