لە ڕانیە منداڵێک بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا

لە ڕانیە منداڵێک بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین گیان لەدەستدانی منداڵێکی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ڕاگەیاند.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( پەترۆڵ - نیسان) لە ترافیکی ڕاپەڕین لە ڕانیە منداڵێکی تەمەن 2 ساڵانەی لە ڕەگەزی نێر شێلاو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

ڕوونیشکراوەتەوە، کە دوای گەیاندنی تەرمی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە.

هەروەها پۆلیسی راپەرێن ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
Top