هاوڵاتیەك بە فیشەكی تاپڕ كوژرا

هاوڵاتیەك بە فیشەكی تاپڕ كوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەك بە كوژراوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كەسوكارەكەشی رایانگەیاندوە كە فیشەكی تاپڕی لەدەستدەرچوە.

ئەیوب حەمە غەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ راگەیاند،"كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەكیان بە كوژراوی گەیاندە نەخۆشخانە كە بە وتەی كەسوكاری فیشەكی تاپڕ لە دەستی دەرچوە".

راشیگەیاند،"هاوڵاتییەکە ناوی (فەهیمە ئەحمەد مشرەف)ەو تەمەن 1993 بوە و بەرەگەز عەرەبە و تەرمەكەی رەوانە پزیشكی دادی سلێمانی كرا.
Top