گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به بوونی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق وه‌بیری هه‌مووان ده‌هێنێته‌وه كه پێشمه‌رگه له ساڵی 2003وه له‌ته‌واوی عێراقدا قوربانی داوه له پێناو چه‌سپاندنی ئارامی و دیموكراسیدا، بۆیه بوونی پێشمه‌رگه له سه‌رتاسه‌ری عێراق پێویست و گرنگه.
لێره و له‌وێ باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كودستانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و پێویستی گهڕانهوهكهشی ده‌به‌سترێته‌وه به هۆكاری بوونی داعش له‌و ناوچانه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش ئه‌و بۆچوونه ره‌تده‌كاته‌وه و پێیوایه پێشمه‌رگه هه‌ڵقووڵاوی ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه و بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان په‌یوه‌سته به ده‌ستووری عێراقه‌وه كه ده‌بێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ئه‌و ناوچانه به‌رێوه‌ببه‌ن.
كاریگه‌ريی و پێویستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دوای ساڵی 2003 عێراقدا به جۆرێكه هه‌ركاتێك سوپای عێراق له‌توانایدا نه‌بووبێت رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كان ببێته‌وه ئه‌وا داوا له پێشمه‌رگه كراوه ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به‌بیری لایه‌نه سیاسيیهكانی عێراق ده‌هێنێته‌وه كه پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌ڵكو له فه‌للووجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی عێراق كردووه.
له عێراق و ناوچه‌كه‌شدا مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه پێشمه‌رگه پارێزه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بووه و وه‌ك سیمبولی قوربانیدان له پێناو دیموكراسیدا وه‌سف كراوه. بۆیه به‌رپرسانی كورد له هه‌ولێر و به‌غداش بوونی پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر له ناوچه‌ك كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا، به‌ڵكو له ته‌واوی عێراقیشدا به پێوست و گرنك ده‌زانن.
