وەزارەتەکان پلانی چوار ساڵەیان دەدەنە ئەنجوومەنی وەزیران

وەزارەتەکان پلانی چوار ساڵەیان دەدەنە ئەنجوومەنی وەزیران
وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو رۆژی 15ی ئەیلوول پلانی چوار ساڵی داهاتوویان دەدەنە ئەنجوومەنی وەزیران.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە کۆتا قۆناخی ئامادەکردنی پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکەیاندان، هەموو وەزارەتەکان دەتوانن تاوەکو 15ی ئەیلوول پلانەکانیان رادەستی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی لەوەکرد، پلانی چوار ساڵە هەموو ئەو پرۆژە و پلانانە لەخۆدەگرێت کە وەزارەت و دەستەکان دەیانەوێت لە کابینەی حکومەت ئەنجامیبدەن، ئەوەش بەپێی هێڵە گشتییەکانی حکومەت.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەموو وەزیرەکانی کابینەکەی راسپاردن لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکاندا پلانی چوار ساڵی کارکردنیان ئامادەبکەن.
Top