شاخەوانێک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

شاخەوانێک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
پاشینوەڕۆی ئەمڕۆ شاخەوانێک لە کاتی شاخەوانیدا لە شاخی ھەزارمێرد کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

شاخەوان"ئاری عوسمان" راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٧ی٩ی٢٠١٩ ،شاخەوانی کورد،ھەوراز ڕەزا، لە کاتی مەشقکردن لە شاخی ھەزارمێرد کەوتووەتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە".

زنجیر شاخی ھەزار مێرد دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی،ھاوراز رەزا خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندامی گروپی لوتکەی شاخەوانی بووە.
Top