سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی بەغدا کۆ دەبنەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوون بڕیارە سبەی یەکشەممە ٨ی٩ی٢٠١٩ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بوارەکانی بودجە و دارایی و نەوت و گاز.
باسنيوز
