وەزیری پەروەردە: بۆ ڕێكخستنی فرۆشگەی قوتابخانهكان سەرقاڵی داڕشتنەوەی ڕەشنووسێكین
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕايگەیاند: ”ڕەشنووسێكمان هەیە و ئێستا لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین تێیدا، دواتر بە گوێرەی ڕەشنووسەكە ئەو خواردنانەی بەكار دەهێنرێن، ڕای دەگەیەنین“.
ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ خواردنی فرۆشگەی قوتابخانەكان وەزارەتی پەروەردە ئەو بەرنامەی لەبەردەست دایە، بۆ ئەوەی ئەو خواردنانەی زیان بە تەندروستیی قوتابییان دەگەیەنن، لاببرێن.
ئالان حەمەسەعید گوتیشی: ”هێشتا بەتەواوی بڕیارەكە نەدراوە و ڕەشنووسەكە دیراسەی تێدا دەكەین“.
باسنيوز
