سوڵحی عه‌شایه‌ری له نێوان سیروانی كوێخا نه‌جم و ئاسۆ مامه‌ند ده‌كرێ
پیاوماقووڵانی عه‌شیره‌تی شوان، دوێنێ هه‌ینی ٦ی ٩ی ٢٠١٩، سه‌ردانی ئاسۆ مامه‌ند ناسراو به ئاسۆ ئه‌ڵمانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه خەیروڵا کوێخا شەریف، کەسایەتیی ناوچەی شوان، رايگەیاند: "کێشەی نێوان سیروانی کوێخا نەجم و ئاسۆ نامەند، کێشەیەکی شاراوە نییە و لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووکەوە قسە و باسی جیاوازی لەسەر دەکرێت".
روونیشی كرده‌وه: "ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک عەشرەت و پیاوماقووڵی ناوچەکە سەردانی ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیمان کردووە، بۆ ئەوەی کێشەکە گەورە نەبێت و چارەسەری پێیوستی بۆ بدۆزرێتەوە".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه دوای سه‌ردانه‌كه‌یان، ئاسۆ مامه‌ند كه به ئاسۆ ئه‌ڵمانی ناسراوه، بەڵێنی ئەوەی داوە، لەو کێشەیەی لەگەڵ سیروانی کوێخا نەجم ھەیەتی، لە ھەموو مافێکی خۆی خۆش دەبێت.
روونیشی كرده‌وه، کێشەکە ڕێکاری یاسایی گرتووه، بۆیه دەبێت چاوەڕێ بکەین، تاوەکوو بەشێکی ئەو کێشەیە لە دادگا یەکلایی ببێتەوە، چونکە "ناکرێت لە دانیشتنێکی کۆمەڵایەتیدا ئەو کێشەیە به ته‌واوی چارەسەر بکرێت".
گوتیشی: "بۆ ئازادکردنی سیروانی کوێخا نەجم، پێویستە ئاسۆ مامەند لە دادگا ئامادە بێ و بڵێ، من لەمافی خۆم خۆش دەبم، ھەروەھا پێویستە برادەرانی مەکتەبی سیاسی ئاگادار بکاتەوە، چونکە ناکرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ھەڵوێستی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەپشتی پەردەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات".
دووپاتیشی كرده‌وه، ئاسۆ مامەند بەڵێنی داوە ئەو کێشەیە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.
ئه‌و کەسایەتییهی ناوچەی شوان، باسی لەوەش کرد، سیروانی کوێخا نەجم، لە دەزگایەکی فه‌رمی ده‌ستگیر كراوه و ڕۆژانە کوڕەکەی سەردانی دەکات، بەڵام "ئێمە ھەموومان لە ئەدای مامەڵەکردن و دەستگیرکردنی سیروانی کوێخا نەجم ڕازی نەبووین، چونکە سیروانی کوێخا نەجم، کەسێکی حزبی و سەربازییە و دەبووایە لە فەرماندەیی دەستەبەسەر بکرایە".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیروانی كوێخا نه‌جم كه‌سێكی تێكۆشه‌ره، هه‌وڵ دراوه له كه‌سایه‌تی بده‌ن".
پێشتر سیروان كوێخا نه‌جم رايگه‌یاندبوو كه به فه‌رمانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌ستگیر كراوه و نازانێت هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند ده‌مه‌قاڵێی بووه.
دواتریش ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتی له راگه‌یاندراوێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه.
دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 25-8-2019 بە ماددەی 421/31ی یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرکردووە، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکانی دژەتیرۆر.
باسنيوز
