له ڕواندز كهسێك به دهستى براكهى كوژرا
موقەدەم شەماڵ دێوالى، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: ”كاتژمێر 1 و 30 خولهكى نیوهڕۆى دوێنێ هەینی 6/9/2019، بەشی پۆلیسى ئێمە لە ڕواندز لە بوونی تەرمی كەسێك ئاگادار كرایەوە“.
گوتیشی: ”پۆلیس و ئاسایشی بە یەك تیم چوونە شوێنی ڕووداوەكە، دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت كە كەسەكە لەلایەن برایەكی خۆیەوە بە چەقۆ كوژراوە، لێكۆڵینەوە ئەنجام درا و دوو برای كوژراوەكە دەستگیر كران“.
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستە ڕوو كە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا یەكێك لە براكانی كوژراوەكە دانی بە كوشتنی براكەیدا ناوە، ئهو كهسهى كوژراوه پیاوه و لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٧ە و دانیشتووی ڕواندزە".
موقەدەم شەماڵ ئاماژەی بەوەش كرد كە هۆكاری ڕووداوەكە سەرەتا كێشەیەكی بچووكی خێزانی بووە، دواتر گەورە بووە.
باسنيوز
