مەریوان.. لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەربازی ئەفسەرێکی ئێرانی کوژرا

مەریوان.. لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەربازی ئەفسەرێکی ئێرانی کوژرا
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سنووری مەریوان لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لە نێوان هێزێکی کوردی و هێزی سنوورپارێزی ئێران، ئەفسەرێک کوژراوە.

ماڵپەڕی (ئیرنا) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە شەوی ڕابردوو لە نێوا هێزێکی کوردیی دژبەری ئێران لە گوندی "وشکەڵان"ی سەر بە ناوچەی "سەرشیو"ی مەریوان، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران تێکهەڵجوون ساز بووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی هێزی سنوورپارێز بەناوی "مەجید شیری" خەڵکی شاری "خومەین"ی سەر بە پارێزگای "مەرکەزی" کوژراوە.

لە بەرانبەردا ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە لەو تێکهەڵچوونەدا دوو ئەفسەری دیکەش بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ هێز و لایەنێکی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتیی ئەو هێرش و تێکهەڵچوونەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.












باسنيوز
Top