سزایی تەمەلی: سەرۆک بارزانی سەرکردەیەکی گرنگ و پێشەنگە
هاوسەرۆکی هەدەپە ڕاشی گەیاند: "ئێمە لەمێژ بوو دەمانەویست سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین و دەمانەوێت بۆچوونی سەرۆک بارزانی لەسەر پرسە گەرمەکانی ناوچەکە بزانین و هاتووین و سەردانی دەکەین."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەر تورکیا بیهەوێ هەنگاوێک لەڕاستای پرۆسەی ئاشتیدا هەڵبگرێت، زۆر گرنگ دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ دەسەڵاتداریی حکوومەت گوێی خۆیان ئاخنیوە و گوێ لە کەس ناگرن و هەنگاو بۆ هیچ چارەسەرییەک هەڵناگرێت".
بڕیارە ئەو شاندەی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان، سەرەتا سەردانی سەرۆک بارزانی بکەن و پاشان لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش کۆ ببنەوە.
باسنيوز
