شاندێکی باڵای هەدەپە گەیشتە هەولێر
شاندێکی باڵای هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) هەدەپە، کاتژمێر ٩:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٧ی٩ی٢٠١٩ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ ببنەوە.
شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان شاندە باڵاکەی هەدەپە لە سەزای تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە و بەردان ئۆزتورك، ھاوسەرۆكی كەجەدە و ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەی ھەدەپە پێكدێت، سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی حزبی و حكوومی ھەرێمی كوردستان كۆ دەبنەوە.
هەتا ئێستا دیار نییە ئەو شاندەی هەدەپە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە یان نا، بەڵام دوو ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.
دوێنێ هەینی میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای باكووری كوردستان سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ ببنەوە.
ماڵپەری (T24)ی توركی ئاشكرای كردووە كە شاندی هەدەپە لە سەزایی تەمەللی و بەردان ئۆزتورك ئەندام پەرلەمان، نەزمی گوور جێگری هاوسەرۆكی هەدەپە، هوشیار ئۆزسۆی ئەندام پەرلەمان لەسەر بازنەی ئامەد پێكدێت.
باسنيوز
