رێژەی دەرماڵەی بڕوانامە بۆ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكرێت
لە نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: "پاڵپشت بە بڕگەی (چوارەم20) لە رێنمایی دارایی ساڵی 2008 و نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 7820 لە 27/4/2011 تایبەت بە رەزامەندیدان بە خەرجكردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگەی وەزارەتمان و ئاماژە بە بڕگەی (6) لە تێبینیە گشتییەكان ھاتووە لە راپۆرتی چاودێری دارایی ژمارە 116 لە 18/2/2015، ھەروەھا لە راپۆرتی ساڵی 2016 بەھەمانشێوە ھاتووە و راپۆرتی لیژنەی بەخشینی دەرماڵەی بڕوانامە كە فەرمانی وەزاریمان ژمارە 4540 لە 30/6/2015 پێكھێنراوە و نووسراوی سەرۆكایەتی دەستەی ئەركان ژمارە 15462 لە 21/9/201. داواكارین رەزامەندی بفەرموون لەسەر جەرجكردنی ئەم دەرماڵانە بەپێی روونكردنەوە".
وەك لە نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی پێكراوە، رێژەی دەرماڵەی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە بەمشێوەیە دیاركراوە:.
بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا 100%
بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر 75%
بڕوانامەی بەكالۆریۆس 45%
بڕوانەمی دیبلۆم 35%
بڕوانامەی ئامادەیی 25%
بڕوانامەی ناوەندی 15%
باسنيوز
