هاوسەرۆكی هەدەپە سەردانی سەرۆك بارزانی دەكات
ئەمڕۆ هەینی میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە بڕیارە سبەی شەممە سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای باكووری كوردستان سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا كۆببنەوە.
ماڵپەری (T24)ی توركی ئاشكرای كردووە كە شاندی هەدەپە لە سەزایی تەمەللی و بەردان ئۆزتورك ئەندام پەرلەمان، نەزمی گوور جێگری هاوسەرۆكی هەدەپە، هوشیار ئۆزسۆی ئەندام پەرلەمان لەسەر بازنەی ئامەد پێكدێت.
بڕیارە شاندەكەی هەدەپە سەردانی سەرۆك بارزانی بكەن و لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێ بكەن.
بڕیاریشە شاندەكە سەردانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و چەند سەركردەیەكی حزبە سیاسییەكان بكات.
