دوکان.. پێنج تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر 2 چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕ.
پۆلیس له راگهیهندراوهكهدا، ئاماژه بهوهش دهكات، دوای ئەوەی چەند خاوەن فرۆشگایەکی سەر ڕێگای هاوینە هەواری قەزای دوکان سکاڵایان لەبەشی پۆلیسی دوکان تۆمارکرد کەوا دزیان لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سوورداشەوە 2 تۆمەتبار دەستگیرکران و لەئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون.
لەلایەن بنکەی پۆلیسی سورداشەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
