سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستیهێنا كه پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی نه‌كرد
تێد كروز، له سیمینارێكدا له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی هه‌دسنی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، كورد و هێزی پێشمه‌رگه، شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه و به‌شداربوونه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا و پێشمه‌رگه سه‌لماندوویه‌تی كه هێزێكی كاریگه‌ره له‌سه‌ر زه‌مین و گوتی: "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه، چونكه پشتگیری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی نه‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتریش له باره‌ی پشتگیركردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد هه‌ڵوێستی خۆم راگه‌یاندووه و دووپاتم كردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا پشتگیری بكات.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، عێراق، ئێران و توركیا نیگه‌ران ده‌كات، به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت سه‌رنجی له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كورد شان به شانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه و خوێنی رژاندووه و قوربانیداوه.
تێد كروز گوتیشی: "پێویسته ئێمه پشتگیری كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین و هیواداریشم ئه‌وه ببینین".
تێد كروز، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی تێكساس ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016، یه‌كێك بوو له به‌ربژێره‌كانی كۆمارییه‌كان، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كانی ناوخۆی پارتی كۆمارییه‌كان، نه‌یتوانی ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی.
