وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوازانیاری له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی گوتاری ئایینی بڵاو ده‌كاته‌وه
شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی، سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی وتاری ئایینی له كوردستان گوتی: "به چاودێریی سه‌رۆكوەزیرانی پێشووی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری ئه‌وقاف وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له 8 و 9ی 11ی 2016 كۆنفرانسێكمان بەڕێوە برد كه 600 مامۆستای ئایینی و پسپۆڕ به‌شدارییان تێدا کرد، كه دوو ڕۆژی خایاند و له‌وێ چه‌ند توێژینه‌وه‌ك پێشكه‌ش كران له‌گه‌ڵ 16 ڕاسپارده، كه گوتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانی كوردستان یه‌ك بخرێت و كاته‌كه‌ی بكرێته 20 خوله‌ك، دوای ئه‌وه لێژنه‌یه‌ك ته‌شكیل كرا كه خۆم سه‌رۆكی لێژنه‌كه بووم و دەستمان کرد به دیاریكردنی ته‌وه‌ری وتاری هه‌ینی له 3ی 4 ی 2017 تا ئه‌مڕۆ 3 ته‌وه‌ر دانرا بۆ وتاری ئایینی، دواتر كرا به 2 ته‌وه‌ر".
شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی گوتی: "بۆ ئه‌م كابینه نوێیه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی ده‌كرێت، لێژنه‌یه‌ك ته‌شكیل كراوه، دوو ته‌وه‌ره‌ی وتار ده‌كرێته‌وه یه‌ك وتار و له 13ی 9ی 2019 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن".
به‌رزنجی ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "وتاره‌كان بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌نووسرێته‌وه، به‌ڵام مامۆستائاینییه‌كان مولزه‌م نین وه‌ك خۆی وتاره‌كه بخوێننه‌وه، ته‌نیا بۆ سوودوه‌رگرتنه، ئێمه چیرۆك و فه‌رمووده و شیعری كوردی ده‌خه‌ینه ته‌وه‌ره‌كانه‌وه، خۆیان ده‌توانن ده‌وڵەمه‌ندی بكه‌ن."
ناوبراو ده‌شڵێت: "نابێ مامۆستای ئایینی له‌و چوارچێوەیە ده‌ربچێت و بۆ هه‌موو كوردستان به یه‌ك سیسته‌م ده‌بێت كه 3500 خوتبه لە کوردستان دەدرێ و دەبێ پابه‌ند بن پێوه‌ی."
