دكتۆر سالار: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو

دكتۆر سالار: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو
بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری لاوانی حكوومەتی عێراقی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و، لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە‌‌.

دكتۆر سالار عوسمان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەممە (د. ئەحمەد ریاز)، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و، ئێمەش لە وەزارەت هاوڕێ لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت پێشوازیمان لێ كرد و لەگەڵی كۆبووینەوە".

لەبارەی ئامانجی سەردانەكەی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقەوە، دكتۆر سالار عوسمان ئەوەی خستە ڕوو: "هاتنی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بە مەبەستی پیرۆزباییكردن بوو لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، لە وەزیری نوێی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوكات لەگەڵ ئەو سەردانە فەرمییەشدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت كرا بە تایبەت لە بواری وەرزش و لاوان بۆ كاری هاوبەش و بەیەكەوە كاركردن لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان".

بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی دەشڵێ: "وەزیری وەرزش و لاوانی حكوومەتی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەكی تریش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات".
Top