هەدەپە: هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵامان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
لەمبارەوە عابید ئیکە، بەرپرسی نووسینگەی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی٩ی٢٠١٩ شاندێکی باڵای هەدەپە بە سەرۆکایەتیی سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە و چەند بەرپرسێکی باڵا دەگەنە هەرێمی کوردستان بکەن".
ئەو بەرپرسەی هەدەپە گوتیشی: ئەو شاندە بڕیارە بەمەبەستی پیرۆزبایی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، سەردانی سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن".
پاشان شاندەکەی هەدەپە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش کۆ دەبنەوە.
ئەندامانی شاندەکەی پارتی دیموکراتی گەلان (HDPA) پێکهاتوون لە:
سهزایی تهمهلی هاوسەرۆکی هەدەپە، سەرۆکی شاندەکەیە
1-بهردان ئۆزتورک: هاوسهرۆكی کەجەدە (کۆمەڵەی جڤاکێ دیموکراتیک) (پارلهمهنتهرێ ئاگری)
2- فاتما كورتالان: گوتەبێژی فراکسیۆنی هەدەپە لەناو پەرلەمانی تورکیا (پارلهمهنتاری مهرسین)
3- فهلهكناز ئوجا: گوتەبێژی دیپلۆماسی کۆمیسیۆنی ژنانی ەهدەپە (پارلهمهنتهری باتمان)
4- نازم گور: جیگرێ هاسهرۆكی هەدەپە
5- ئیمام تاش چێ ئەر: پەرلەمنتاری ئامەدە
6- موزەیەن گونەش: لە نوێنەرانیەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان
7- عابید ئیدکە، بەرپرسی نووسینگەی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە٤ی٩ی٢٠١٩ شاندێکی ژنانی ھەدەپە ھاتنە ھەرێمی کوردستان و سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و بڕیاریشە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ ببنەوە.
باسنیوز
