وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەداتە کارمەندانی وەزارەت

 وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەداتە کارمەندانی وەزارەت


وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە کارمەندانی وەزارەتەکە و باسی دەرکردن دەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتەکە رایگەیاندووە، دەبێ هەموو ئەفسەر و کارمەندانی ئاسایش و بەرگریی شارستانی رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن.

لە نووسراوەکەدا، کە بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرکراوە، ئاماژە بە کۆتاییهێنان بە راژەی فەرمانبەرانی شارستانی کراوە و هاتووە، ”فەرمانبەری شاسرتانی نەهاتوو بۆ دەوام، بەپێی یاسای پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە راژەکەی دێت“.

سەبارەت بە کارمەندانی ئاسایش، ئەگەر دەوام نەکەن، ئەوا ”بەپێی یاسای تایبەت بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ“، رێوشوێنیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

بەپێی یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2002ی پەرلەمانی کوردستان، هەر فەرمانبەرێک لە ماوەی ساڵێکدا 30 رۆژ لەسەر یەک یان لە رۆژانی جیا جیا لە فەرمانگەکەی داببڕێت، ئەوا بە دەستهەڵگرتوو لە کارەکەی و فەرمانبەرێتییەکەی، دادەنرێت.

وێنەیەک لە نووسراوەکەی وەزارەی ناوخۆ و یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2002ی پەرلەمانی کوردستان






باسنيوز
Top