راپۆرتێكی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی گه‌نده‌ڵیی خاڵه سنوورییه‌كان به ملیۆنان دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات
له‌مباره‌شه‌وه سه‌عید هه‌ركی، جێگری سەرۆکی لێژنەی دەستەی دەستپاكی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەسەر راپۆرتەکە پێکدەهێنن.
لە بارەی تۆمەتبارکردنی بەرپرسان لە هێنانی خۆراکی ماوە بەسەرچووش دەڵێت: تائێستا کەس تۆمەتبار نەکراوە.
له‌كاتێكیشدا هەنگاوەکانی چاکسازی سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە، بە تایبەت خاڵە سنورییەکان، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: هەر کەسێك دەستی هەبێت لە هێنانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو، سزا دەدرێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، بەشێك لە خۆراك و دەرمان و پێداویستی دیکە لە شارەکانی عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان، داواش دەکات، پێداچوونەوە بە خاڵەسنووریەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و رێككارەكانی توندتر بكرێت.
هێنانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو دیاردەیەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە، رۆژانەش لە خاڵە سنوورییەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیش دەڵێت: بەشێك لە بەرپرسانی خاڵە سنوورییەکان دەستیان لە هێنانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو هەیە و چەندین بەڵگەشیان هەیە، بەڵام تا ئێستا لە راپۆرتەکەیان ناوی هیچ بەرپرسێك نەهێندراوە.
