ژن و پیاوێک لەسەر خەڵەتاندنی حەوت گەنج لە دهۆک دەستگیردەکرێن

ژن و پیاوێک لەسەر خەڵەتاندنی حەوت گەنج لە دهۆک دەستگیردەکرێن
پۆلیسی دهۆک دانپێدانانی ژن و پیاوێک بڵاودەکاتەوە کە ژنەکە تاوەکو کاتی دەستگیرکردنی حەوت گەنجی بۆ شووقە تایبەتەکەی بردووەتەوە و سێکسی لەگەڵ کردوون، دواتریش داوای پارە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی لێکردوون.

هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک راگەیاند: ئەو ژن و پیاوە دانیشتووی دۆمیزن لە دهۆک، تۆمەتبارن بەوەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاویان لەو گەنجانە كردووە كە بە فێڵ پەلكێشی شووقەیەكیان كردوون.

لە گرتە ڤیدیۆیی دانپێدانانەکەدا کە پۆلیسی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، ژنەکە دان بەوەدا دەنێت سێکسی لەگەڵ ئەو گەنجانە کردوون و ئەو پیاوەش هاوکاری کردووە لە تۆمارکردنی گرتە ڤیدیۆیەکاندا، دواترش هەڕەشەیان لەو گەنجانە کردووە ئەگەر بڕە پارەیەکی دیاریکراویان نەدەنێ، ڤیدیۆکانیان بڵاودەکەنەوە.

ژنەکە باس لەوە دەکات، تاوەکو کاتی دەستگیرکردنی حەوت گەنجی بۆ شووقە تایبەتەکەیان راکێشاوە و داوای پارەی لێکردوون.

ژن و پیاوەکە تەنها لەڕێگەی تەلەفۆنەوە یەکدییان ناسیووە، هەردووکیان دەڵێن، پەشیمانن لە کارەکەیان.
Top