حكوومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی تازه له بواری خوێندنی باڵا پێڕۆ دەکات
دكتۆر نەژدەت ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و توێژینه‌وه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت كۆبووەته‌وه بۆ بابه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان، سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاره بۆ قوتابیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی توانستی زانستی، چونكه ئاراسته‌كان به‌مشێوه‌یه كه قوتابیان له ناوه‌وەی هه‌رێمی كوردستان خوێندن ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پاره‌یه‌كی كه‌متر خه‌رج بكه‌ن هه‌م ئاستی زانكۆكانی كوردستان له‌و زانكۆیانه به‌رزتره كه قوتابیان ده‌چن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تێیدا ده‌خوێنن به‌مشێوه‌یه ئاستی زانستیش به‌رزده‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند، رێنمایه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر ته‌واو بووه ، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو كه بڕیاره له حه‌فته‌ی داهاتوو بکرێ، رێنماییە نوێیەکانی خوێندنی دكتۆرایش رادەگەیەنرێ و، وه‌زیری خوێندنی باڵا خویشی چاودێری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات.
ئاكره‌یی ئاماژه‌یشی دا، پێشتر له زانكۆكانی دیكه‌ی عێراق قوتابیانی ئێمه نه‌یان ده‌توانی بخوێنن، به‌ڵام له ئێستادا گفتوگۆی جیددی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی خوێندن بۆ قوتابیان كوردستان.
