بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق كار بۆ بڕینی بودجەی كوردستان دەكەن
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، زه‌مینه سازییه‌كی باش كراوه، تا له رێگه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی و یاسایی پرسی بودجه و نه‌وت نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
هاوكات شێروان میرزا، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: تا ئیستا عێراق هەموو شایسته داراییه‌كانی هەرێمی نەناردوە، لە کاتیکدا زیاتر لەو بڕە لە بەغدا خه‌رج دەکرێت و هیچ کەسێكیش باسى ناکات، چونکە بابەتەکە یاسایى نییە و سیاسیە.
بە گوێرەى یاساى بودجەی عێراق، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا پابەندبن بە رێكکەوتنى پێدانی نەوت و لەبەرامبەردا ناردنى به‌شه بودجەى هەرێمى کوردستان، لە کاتیکدا لە ساڵى 2014 به تەواوى به‌شه بودجەكە لەلایه‌ن بەغداوە بڕدرا، بەلام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كابینه‌ی نۆیه‌می هەرێمى کوردستان به گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی، سەرجەم ئەگەر و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.
