هاونیشتمانیان دەتوانن راستەوخۆ سکاڵا لەسەر فەرمانبەرانی حکومەت تۆماربکەن

هاونیشتمانیان دەتوانن راستەوخۆ سکاڵا لەسەر فەرمانبەرانی حکومەت تۆماربکەن
چۆنیەتی مامەڵەی بەشێکی فەرمانبەران لەگەڵ هاونیشتمانیان ، بەردەوام جێگەی گلەیی و ناڕەزایەتی بووە، وەزارەتی ناوخۆ ئێستا هەلێکی رەخساندووە بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان راستەوخۆ سکاڵا لەسەر فەرمانبەرانی حکومەت تۆماربکەن.

لەمەودوا لە هەر فەرمانگەیەکی حکومەت مامەڵەی خراپ لەگەڵ هاونیشتمانیان بکرێت و، کارەکەیان بۆ رایی نەکرێت، ئەوا هاونیشتمانییەکە دەتوانێت لە ڕێگەی بەستەرێکەوە لەسەر سایتی وەزارەتی ناوخۆ، سکاڵاکەی تۆمار بکات.


Top