ڕانیە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا
لەمبارەوە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تییدا هاتووە:
کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ئەمرۆ چوارشەممە ٤ی٩ی٢٠١٩ هاووڵاتییەک بەناوی (ب.د) تەمەن ٢٦ ساڵ لە رەگەزی نێر، لە گوندی (پاشکۆتەڵ)ی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان بە ئۆتۆمبێلەکی BMWەوە وەرگەڕاوە و بەو بۆنەوە گیانی لەدەست داوە."
باس لەوەش کراوە لە کاتی ڕووداوەکەدا تەنیا خۆی سەرنشین بووە و پاشان تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە کراوە و پاش پشکنینی پزیشکی دادوەری، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
هاوکات لە پۆلیسی ڕاپەڕین مەلەفی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەکە کراوەتەوە.
باسنيوز
