عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت: له داهاتوودا دانانی کامێرای چاودێری سه‌رجه‌م کوردستان ده‌گرێته‌وه
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێکدا گوتی: "ژووری کۆنترۆڵ بۆ کامیرای چاودێریی شاری هه‌ولێر دروست ده‌کرێت و ئه‌و ژووره سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ، دائیره‌یه‌ک کۆنترۆڵی سه‌رجه‌م ئه‌و کامیرا چاودێرییانە ده‌کات کە له‌ناو شار بۆ مه‌به‌ستی چاودێریی ئه‌منی دانراون و له‌کاتی هه‌ر رووداوێکدا ئه‌و ژووره له‌ڕێگەی ئه‌و کامێرانه‌وه رووداوه‌کان له نزیکه‌وه ده‌بینن".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئه‌و ژووره هێزه‌کانی ئاسایشی و پۆلیس و پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆی تێدا ده‌بێت و له قۆناغی داهاتاتوو دانانی کامێرای چاودێری هه‌موو کوردستان ده‌گرێته‌وه.
باسنيوز
