هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/9/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و خاوه‌نى ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌كوو كارئاسانییه‌ك بۆیان، بۆ له‌مه‌ودوا له‌كاتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر، ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بارهه‌ڵگره‌كان نه‌كه‌ن، ئاكار و جۆرهكهشیان نه‌گۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ بكه‌ن و ڕه‌زامه‌ندى وه‌ربگرن".
باس له‌وه‌ش كراوه، خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كانى پشكنین بكه‌ن و پشكنین ئه‌نجام بده‌ن، ئینجا بۆ تۆماركردن، بچن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ.
باسنيوز
