هێمن هەورامی: داواکارین یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەموار بکرێتەوە
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی٩ی٢٠١٩ لە بەغدا لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ میدیاکان گوتی: "لەم سەردانەماندا بۆ بەغدا هەوڵ دەدەین لە ناساندنی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئاڵۆگۆڕکردنی ئەزموونەکان و لە خستنەڕووی ئەو پێشکەوتنانەی لە هەرێمی وکردستان لەڕووی یاسادانان و پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە لە هەرێمی کوردستان هەن، قسە دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین هەم هێزی هەرێمی کوردستان پیشان بدەین و هەم ئەزموون و وانەی گرنگیش لەو کارانە وەربگرین کە پەرلەمانەکانی دیکەی ناوچەکە هەیانە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "لە پەراوێزی کۆڕبەندی پەرلەمانەکانی ئاسیا کەلە بەغدا بەڕێوە دەچێت، کۆمەڵێک بەرنامەمان هەیە و دیدارمان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی هەموو پەرلەمانەکانی ئاسیا (APA) هەبووە و داوامان لێکردوون پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و (APA)ی ئاسیا پەرەی زیاتریان پێ بدرێت و ئەوانیش بە خۆشحاڵییەوە ئەو پێشنیازەیان قبووڵ کرد و داوامان لێکردوون کۆبوونەوەی ئایندەیان هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان دەتوانێ میواندارییان بکات".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "دیدارێکمان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی هەبوو و هەمان داوامان کردووە شاندەکانەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی عەرەبی بەشداری بکات و هاوکات بەپێی دەرفەت و کاتێک لەبەردەستماندا بێت لەگەڵ لایەن و کوتلە سیاسییەکانی عێراقیش کۆ دەبینەوە"
هێمن هەورامی گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ وەکوو شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگمان دەبێت و بابەتی سەرەکی کە لەو کۆبوونەوەیەدا باسی دەکەین، ناڕەزایی توندی پەرلەمان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت لەسەر مادەی ١٦ی لە یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، چونکە ناهەقییەکی زۆر مەزن بەرانبەر ئاوارەکانی وەکوو کەرکووک، خورماتوو، خانەقین و شنگال و ناوچەکانی دیکەی مووسڵ دەکات و ئەمە لە مافی دەنگدان بێبەشیان دەکات و ئەمە بەتەواوەتی ڕەت دەکەینەوە و ناڕەزایی خۆمان بەرانبەری دەردەبڕین و هەوڵەکانیشمان چڕتر دەکەینەوە کە پەرلەمانی عێراق ئەو مادەیە هەم هەموا بکاتەوە و هەم دەرفەت بەوەی سندووقی دەنگدان بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانە لەناو کەمپەکان و شوێنیێک کە تێیدا ئاوارە دابندرێت".

باسنيوز