عه‌زیز وه‌یسی: هێزی پێشمه‌رگه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی زانستیانه هه‌یه
عه‌زیز وه‌یسی گوتیشی: هێزی پێشمه‌رگه له زۆر لایه‌نه‌وه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری جدی هه‌یه بۆ پێشخستنی تواناكانی.
ئه‌م قسانه‌ی لیوا عه‌زیز وه‌یسی له كۆتایی ئه‌و خوله هاتن، كه زانكۆی ستراتفۆردی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر بۆ 2500 به‌شداربووی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كردبوویه‌وه.
له خوله‌كه‌دا راهێنان و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ته‌ندرووستیی وترانه‌وه و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ته‌ندرووستی به‌شداربوون له سه‌رخستنی خوله‌كه‌دا.
ساقی بارزانی، سه‌رۆكی زانكۆكه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، زانكۆكه‌یان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و هه‌وڵانه‌یان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری ته‌ندرووستی هێزی پێشمه‌رگه.
K24
