بەهۆی شەڕەوە کوردانی ئێزدی رۆژئاوای کوردستان گوندەکانیان چۆڵدەکەن
گوندی تێل خاتوون کە گەورەترین گوندی کوردانی ئێزدییە لە جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەکۆی 100 خێزان تەنها 10 خێزانی تێداماوەتەوە.
بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە بەهۆی شەڕ و هەڕەشەی گرووپە تووندڕەوەکانەوە بەرەو ئەڵمانیا چوونە.
دانیشتوویەکی گوندەکە باس لەوە دەکات، پێش ئەوەی خەڵکی گوندەکە کۆچ بکەن، پەیوەنییەکی زۆر باش لەنێوان کوردانی ئێزدی و موسڵمانەکان هەبووە.
