وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێ

وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێ
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا وادی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات.

لیوا بەکر سدیق ،بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێ و لە سەرەتادا مووچەی دیوانی وەزارەت و لیواکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

ڕوونیشکردەوە کە بۆ ڕۆژی یەکشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

لێدوانی ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی بڵاونەکردووەتەوە.
Top