جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر
نیڵز ئانێن، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاریشه راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر بكاته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، له شه‌ڕی دژی داعش، هاوكاری و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانی كردووه و جگه له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ پێشمه‌رگه درووستكرد.
