ئێسکەپەیکەرێکی دیکەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرایەوە
زانكۆی كامبرێج-ی بەریتانی ماوه‌ی شەش ساڵه توێژینه‌وه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ده‌كات و ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ره دۆزراوه‌كان هۆكاری له‌نێوچوونی نیاندهرتاڵەکان روونبكاته‌وه.
ئیما بپمۆرۆین، توێژه‌ری ئێسك له زانكۆی كامبرێج گوت "ئەو رێگە نوێیانەمان نەبوو کە ئێستا ئێمە هەمانە تاوەکو بزانین ئەمە ئێسکەپەیکەری مرۆڤێکی بەخاکسپێردراوە، بەڵام ئێستا ئێمە هەلی ئەوەمان لەبەردەستدایە کە لێکۆڵینەوە لەم شوێنەوارە گرنگە بکەین".
ساڵی 1960ـی سه‌ده‌ی رابردوو نۆ ئێسكه په‌یكه‌ر و ساڵی رابردووش ده‌یه‌مین ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له شانه‌ده‌ر دۆزرانه‌وه. كۆڵێنكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌مجاره‌یان، ده‌رئه‌نجامی نوێ و هۆكاری له‌نێوچوونی نیانده‌رتاڵ روونده‌كاته‌وه.
پرۆڤیسۆر گره‌یم باركه‌ر، سه‌رۆكی تیمەکەی کامبرێج دەڵێت "پێموایە ئەشکەوتی شانەدەر بەشداریدەکات لە دۆزینەوەی ئەو پرسیارە کە بۆچی نیاندەرتاڵەکان لەنێوچوون؟ ئەوە وەڵامێکی سادە و ئاسان نابێت، وەڵامە باوەکە ئەوەیە کە نیاندەرتاڵەکان وەک ئێمە سەرکەوتوونەبوون یاخود بڵێین لە هێمۆساپیانەکان کەمتر سەرکەوتووبوون".
مێژووی شانەدەر کە گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی باشووری كوردستان و عێراقه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ردینی كۆن، واتە هه‌شت هه‌زار ساڵ پێش زایین. ساڵی 1951 بۆ یه‌كه‌مین جار كۆڵێنكاری له شانەدەر كراوه.
ئه‌شكه‌وتی نیانده‌رتاڵ بوو بەو شوێنه‌ی كه ئیدی هه‌ر كه‌سێك له جیهان توێژینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌وار بكات، ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌م ئه‌شكه‌وته، دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری له‌نێوچوونی مرۆڤی نیاندهرتاڵیش له‌ڕێگه‌ی شانه‌ده‌ره‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی شوێنه‌وارییه‌وه به دونیا ده‌ناسێنێت.
سێ هه‌زار و 125 ناوچه‌ی شوێنه‌واری له باشوری كوردستان تۆماركراون، ساڵانه تیمه بیانییه‌كان ده‌یان پارچه‌ی شوێنه‌واریان ده‌ستده‌كه‌وێت.
به‌پێی یاسا و رێككه‌وتنه‌كانی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی تیمه بیانییه‌كان ده‌یدۆزنه‌وه دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان و پشكنینه‌كانیان ده‌بێ بیگه‌ڕێننه‌وه و موڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
