دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە چەند شوێنێکی پارێزگای سلێمانی دەوەستێت

دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە چەند شوێنێکی پارێزگای سلێمانی دەوەستێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی دەوەستێت.

ئامانج جەلال، گوتەبێژی ئاوی سلێمانی ڕاگەیاند: "ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکییە و حەوزی بازیان دەکەینەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە بۆماوەی 12 کاتژمێر دابەشکردنی ئاو دەوەستێت لە پڕۆژەی ئاوی دووکان_ سلێمانی،بەهۆی ڕاگرتنی کارەبای 33 (کەیڤی تاسلوجە) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چاککردنی وێستگەکانی کارەباوە".

گوتیشی: "لێرەوە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین کە بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە تا گرفتی بێ ئاوی ڕوو نەدات".
Top