قادر قاچاغ: حه‌شدی شەعبی ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی لۆگۆ و ئاڵای ئایینی له شه‌نگال کردوو
قادر قاچاغ، به‌رپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شه‌نگال گوتی: "شه‌نگال له‌لایه‌ن حه‌شدی شەعبی و په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه و بۆشایی ئه‌منی له‌شه‌نگال هه‌یه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌و شاره نییه و حه‌شد ده‌ستیان كردووه به بڵاو كردنه‌وه‌ی لۆگۆ و ئاڵای مه‌زهه‌بی شیعه له‌ناو شه‌نگال و شوێنه گشتییه‌كان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش شاریش بڵاوه‌یان پێكراوه".
گوتیشی: "ده‌بێت له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌و شاره‌وه هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌ون و بەنیازیشین كه له‌و باره‌وه دۆخی شه‌نگال چاره‌سه‌ر بكرێت و خه‌ڵك بگه‌رێته‌وه بۆ شاره‌كه".
