مهسرور بارزانى پێشوازى له شاندێكى باڵاى سهربازیی ئهمریكى كرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ لا کامرا، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە کرا و جەنەڕال لاکامرا ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرد لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵی شانەکانی داعش کە ئێستا لە زۆر ناوچەی عێراقدا هەڕەشەی جددین بۆ سەر ناوچەکە و ڕێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و بە تایبەتیش ئەمریکای کرد لە شەڕی دژ بە داعش، ڕوونیشى کردەوە کە ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا هەر ماون، بۆیەش دەبینین لە زۆر ناوچەدا داعش دەستی بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە و بووەتە هەڕەشەی جددی بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە.
مهسرور بارزانى گوتیشی: "سەقامگیربوونی ئاسایش لە عێراق کاریگەریی ئەرێنی دەبێت بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە بە گشتى".
باسنيوز
