وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گرفتی مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌باته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گرفتی مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌باته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات گرفتی مامۆستایانی گرێبه‌ست به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت و له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش دەخرێتە بەرباس.

دوێنێ دووشەممە ٢/٩/٢٠١٩ مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ گرفته‌کانیان خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێک خست و دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هاته‌ ناو خۆپیشانده‌ران و به‌ڵێنی به‌دواداچوونی گرفته‌کانی پێدان".

لەمبارەوە گه‌لاوێژ عوبێد، ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ‌په‌رله‌مانی کوردستان ڕايگەیاند: "وه‌زیری په‌روه‌رده‌ دوینێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران دانیشت و به‌ڵێنی داوه‌ به‌دواداچوون بۆ گرفته‌کانیان بکات".

گوتیشی: "ده‌بێ حکوومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه کە‌ تا چه‌ند پێی ده‌کرێت له‌م کاته‌دا بیانکاته‌ هه‌میشه‌یی و دایان بمەزرێنێت؟ بەختەوەرانە وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی نوێنه‌ری ئێوه‌م، له‌و باره‌وه‌ خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قسه‌ ده‌کات ووه‌ڵا‌میان ده‌داته‌وه‌ و ئه‌مه‌ ئومێدبه‌خشه".











باسنيوز
Top