نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر دیاری کرا

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر دیاری کرا
سەرۆكی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای بۆ مانگی هەشت ئاشكرا کرد.

ئەندازیار قارەمان قادر، سەرۆكی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری هەولێر ڕاگەیاند: "بۆ هەر كاتژمێرێكی كارەبا بۆ مانگی هەشت، بڕی (٤٠) دینار درانراوە، دانانی ئەم نرخەش دوای حیسابكردنی نرخی گازوایل و ژماردنی كاتژمێرەكانی كارەبا كراوە".

هاوكات گوتیشی: "گەڕەك هەیە ٢٠٠ كاتژمێر كارەبای مۆلیدەی پێداراوە، بەو پێیەش بۆ هەر ئەمپێرێك (٨) هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، هەروەها گەڕەكمان هەیە ٢٥٠ كاتژمێر كارەبای مۆلیدەی پێ دراوە، بۆیە بۆ ئەمپێرێك (١٠) هەزار دیناری لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت".

ڕوونیشی كردەوە: "سنووری "بەحركە و سێ بیران" كارەباری مۆلیدەیان زیاتر پێ دراوە، بۆیە بۆ ئەوان نرخی ئەمپێرێك ١٢ هەزار تا ١٢ هەزار و نیو وەردەگیرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی نرخی گازوایل و ڕێژەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە، نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت".











باسنيوز
Top